دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی " سەردەمێکی ئاڵتونی ئەمەریکا " دەدات

دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی سەردەمێکی نوێیدا بۆ ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چەند خولەکێک دوای سوێند خواردنەکەی وتی " سەردەمی ئاڵتونی ئەمەریکا هەر ئێستا دەستیپێکرد."

بڕیارە سەرۆک ترامپ لە چەند کاتژمێری یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا چەند بڕیارێک دەربکات، 10 بڕیارییان سەنگ دەخەنە سەر ئاسایشی سنووری ئەمەریکا و کۆچ.

بەرپرسان بە ڕۆژنامەنووسانییان وتووە کە سەرۆک ترامپ بارێکی نائاسایی نیشتیمانی لە سنووری باشووری ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت، هێزی سەربازیی ڕەوانەی ئەوێ دەکات و ئەو کۆچبەرانە ڕەوانە دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمەریکان و ڕەوانەی مەکسیکییان دەکات تاوەکو لەوێ چاوەڕێی کاتی دادگاییکردنییان بکەن.

هەروەها وتیشی کە باندەکانی دەرمانە هۆشبەرەکان وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەناسێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز