Accessibility links

کاردانەوەی ئاکەپە بەرامبەر بە پەیامەکەی ئۆجەلان


پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەبێت هەموو چەکدارەکان لە عێراق و سوریا چەک دابنێن.

عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بە ڕۆژنامەوانانی گوت ئەگەر گوێ لە داواکەی ئۆجەلان بگیرێت، ئەوا ئامانجی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە "تورکیایەکی بێ تیرۆرە" بەرەوپێش دەبات.

چەلیک ڕایگەیاند کە حکومەتەکەیان هیچ دانوستان و مامەڵەیەک لەگەڵ پەکەکە ناکات.

دەشڵێت "ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە گرنگ نییە چ ناوێک بەکاربێنێت، دەبێت چەکەکانی دابنێت و بە هەموو پێکهاتەکانی لە عێراق و سوریا چەک دانێت".

دوێنێ 27ی مانگی دووی 2025 پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری 26 ساڵە زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەلایەن شاندی ئیمڕاڵیەوە بڵاوکرایەوە، لە پەیامەکەدا ئۆجەلان داوای کرد، پەکەکە کە چەک دابنێت و لەدوای بەستنی کۆنگرە خۆی هەڵبوەشینێتەوە، لە بەرامبەر چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەی یاسایی و سیاسی و دیموکراسی لە تورکیادا.

XS
SM
MD
LG