Accessibility links

سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت ئامادەین یارمەتیدەر بین لە خێراکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی سوریای دەستەخوشک


سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند هیوادارین ئەو گۆڕانکارییەی کە هاتووەتە ئاراوە خواستەکانی گەلی سوریا بە هەموو نەتەوە و پێکهاتە و مەزهەبەکانەوە دەستەبەر بکات، دەشڵێت،" لەلای خۆمانەوە کار بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ سیستمی حوکمڕانیی نوێ دەکەین."

لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە سێهەمین کۆڕبەندی هەولێر ڕایگەیاند،" سەبارەت بەو گۆڕانکارییە سیاسییەی کە لە سووریا هاتووەتە کایەوە، ئێمە پێشوازی لە بژاردە دیموکراسییەکانی گەلان و هەوڵدانیان بۆ گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون بۆ بنیادنانی حوکمڕانییەکی باش دەکەین."

وتیشی،"هیوادارین ئەم گۆڕانکارییە خواستەکانی گەلی سووریا بە هەموو نەتەوە و پێکهاتە و مەزهەبەکانەوە دەستەبەر بکات، لەلای خۆمانەوە کار بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ سیستمی حوکمڕانیی نوێ دەکەین، لەسەر بنەمای ڕێز و هاوکاریی دوولایەنە و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکدی، عێراق ئامادەیە یارمەتیدەر بێت لە خێراکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی سووریای دەستەخوشک و بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی سووریا بێت."

سەرۆککۆماری عێراق، ئاماژەی بۆئەوەشکرد لێرەوە جەخت دەکەین کە سیاسەتی ئەمڕۆی عێراق لەسەر بنەمای هاوکاری و تەواوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و ڕێز لە بژاردەکانی گەلان لە بنیاتنانی سیستمەکانی حوکمڕانیی خۆیان کە دامەزراوە دەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی مانگی دووی 2025، سێهەمین کۆڕبەندی هەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عێراق بەڕێوەچوو و تێدا وتوووێژیان لەبارەی دواین گۆڕانکاریە ئەمنی و سیاسی و ئابوریە کرد چ لە ناوخۆی عێراق وچ وڵاتانی دراوسێ لەنێویشیاندا گۆڕانکاریە خێراکانی نێو سووریا.

سەقامگیری و فەرامۆشنەکردنی پێکهاتەکان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سووریا، بەلای بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە گرنگە و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە دۆخی کورد لە سووریا و عێراق خاڵی لێکچوویان زۆرە و پێویستە بەرپرسان ڕۆڵی ئەرێنی ببینن بۆ بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی هەولێر وتی،" ئەمڕۆ ناوچەکەی ئێمە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە."

ڕاشیگەیاند،" لە ڕوانگەی پێبەندیشمانەوە بە پشتیوانی لە سەقامگیریی ناوچەکە، پشتیوانیمان بۆ گەلی سووریا و مافی گەلی سووریا لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی دەربڕیوە، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە کردووە کە پێمان وابووە هاوکار دەبن لە گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سووریا."

وتیشی،" بڕوامان بە هاو چارەنووسی و پێویستیی بەهێزکردنی هاوپشتیی عەرەبی و هەرێمایەتیە و ئومێد دەکەین ئاڵۆزیەکان دووربکەوێتەوە و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنێنیین."

ڕۆژی 29ی مانگی یانزەی 2024، گرووپە چەکدارەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام و هاوپەیمانەکانی کە بە گرووپی سوونەی تونڕەوی نزیک لە تورکیا دادەنرێن هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب لە سوریا و بەو هۆیەشەوە دوای چەند هەفتەیەک بەتەواوی سووریایان کۆنترۆڵکرد و دەسەڵاتی ئەسەد ڕوخا.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ڕەوشی سووریا نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عێراق و بۆ وڵاتانی دەوروبەریش گرنگە، چونکە سووریا بە قۆناغێکی مەترسیدار تێدەپەڕێت.

بێکەس قادر چاودێری سیاسی لەڕۆژانی ڕابردوو ئەوەی بە دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند،" دۆخی کورد لە سووریا هەمان دۆخی ئێمەی کوردی هەیە لە عێراق، خاڵی لێکچوومان زۆرە قەزیەمان یەک و کێشەمان یەک و داوا و گرفتمان یەک داوایە، نەک تەنها عێراق بەڵکو هەرێمی کوردستانیش دەتوانێ ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت لە سوریا بۆ ئەوەی سەقامیگری بێتە کایەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:38 0:00

XS
SM
MD
LG