بۆ یەکەم جار نەخۆشێک دڵی لە کانزا بۆ دروست دەکرێت و بە تەندروستییەکی باشەوە دەگەڕێتەوە ماڵ
Your browser doesn’t support HTML5
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان لە ئوسترالیا دڵێکی دەستکردی بۆ دانراوە کە لە مادەی تایتانیەم دروستکراوە، ئەو کانزایەی بەوە جیادەکرێتەوە کێشی سوکە و لە ئاسن و ستیل بەهێزترە. نەخۆشەکە سێ مانگ و نیو بەم دڵە دەستکردە ژیاوە و بەهۆی جێگیربوونی باری تەندروستی نەخۆشخانەی جێهێشتووە.