چاوەڕوان دەکرێت ئۆکرانیا و غەززە بەشێک بن لەو پرسانەی سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا بۆ کۆنگرێس باسیان دەکات

Your browser doesn’t support HTML5

پێشینی دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم وتاری خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیدا کە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، باس لە هەندێک پرسی گرنگ بکات لەوانە، کۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتان و بچووک کردنەوەی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا.