ژنان و چالاکوانانی موسڵ ناڕەزایی لە دژی بەیاساییکردنی بەشوودانی کچانی منداڵ دەردەبڕن

Your browser doesn’t support HTML5

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی 21ی مانگی یەکی 2025 دەنگی لەسەر سێ پرۆژە یاسای هەستیاردا، کە یەکێکیان باری کەسێتیە. تێپەڕاندنی یاساکە کاردانەوەی لە سەر ئاستی عێراق و جیهانیشدا بەدوای خۆیدا هێنا؛ ڕەخنەگران دەڵێن بڕیارەکە دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم بەیاساییکردنی بەشوودانی کچانی منداڵ.