Accessibility links

هەرێمی کوردستان ڕازی بووە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بەپێی ئەو قەبارەیەی کە لە بەردەستدایە.

ڕۆژی یەکشەممە تیمێکی تەکنیکی هاوبەش پێکهێندرا بۆ پشکنینی هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت و هەڵسەنگاندنی ئامادەیی هێڵەکە.

پێشتر لەم هەفتەیەدا دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی وەزیری نەوتی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی تەکنیکییان ئەنجام داوە سەبارەت بە پێویستییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، لەوانەش میکانیزمێکی پارەدان کە لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە پەسەندکراو بێت.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە هەشت سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکرەوە کە بەڕێوبەرایەتی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی ڕێگە بدات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و ئەگەر ئەوە نەکات، ڕووبەڕووی سزاکان دەبێتەوە.

دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە کە واشنتن بەڵێنی داوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی ترامپ دژی تاران هەناردەکردنەکەی بگەیەنێتە سفر.

حکومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە دەیەوێت ئێران لە ئابووری جیهانی داببڕێت و داهاتی هەناردەکردنی نەوتی لێ ببڕێت، ئەمەش بە مەبەستی رێگریکردنی لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG