Accessibility links

عێراق هیچ جێگرەوەیەکی دەستبەجێی نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارەبایەی لە ئێرانەوە هاوردەی کردووە


سێ بەرپرسی وزە ڕۆژی یەکشەممە وتییان عێراق هیچ جێگرەوەیەکی دەستبەجێی نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارەبایەی کە لە ئێرانەوە هاوردەی کردووە، ئەوەش کێشەیەکی گەورە دروست دەکات لە دابینکردنی کارەبای پێویستدا بۆ ناوخۆی وڵاتەکە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی کارەبای عێراق بە ڕۆیتەرزی وت " حکومەت دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڕیارەکەی ئەمەریکا لەسەر کارەبای عێراق."

ڕۆژی شەممە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێکی ئەمەریکای بۆ لێخۆشبوون لە عێراق لەسەر کڕینی کارەبای ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتی " زۆرترین فشاری " سەرۆک ترامپدا دێت دژی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG