جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

١
فەرمانڕەوا جیمی کارتەر ئێمی کچی لە باوەشە و لە تەنیشت ڕۆزالینی هاوسەرییەوە دانیشتووە و گوێی لە وتاری پەسەند کردنی یاریدەدەری فەرمانڕەوا لێستەر مادۆکس گرتووە، 12ی یەکی 1971، ئەتڵانتا، جۆرجیا.

٢
جیمی کارتەر، لە دەستە چەپ و سەرۆک جیراڵد فۆرد لە ڕاست لە دەمی سێهەم دیبەیتی سەرۆکایەتی لە زانکۆی ویلیەم و مێری لە ویلیەمبەرگ ڤێرجینیا 22ی مانگی دەی ساڵی 1976.

٣
وەزیری داد وارن برێگەر مەڕاسیمی سوێندخواردنی جیمی کارتەر (دەستەڕست) لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بەڕێوە دەبات وەک 39 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا. 20ی مانگی یەکی ساڵی 1977

٤
سەرۆک جیمی کارتەر لە کارگەی وێستینگهاوس کۆرپ، ڕۆژهەڵاتی پیتسبەرگ، پێنسیلڤانیا، 30ی یەکی 1977 لە کاتێکدا چووە ئەوەێ بۆئەوەی جەختبکاتەوە لەسەر ئەوەی کەمی سوتەمەنی چەند بابەتێکی ڕژدە.