Accessibility links

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری دارایی عێراق کوردەکانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات


ئەندامی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا جۆ وێڵسن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەنوسێت " وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی کوردەکانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات".

ئەم ئەندامەی کۆنگرێس لە پەیامەکەیدا داواش دەکات کە" وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا چیتر سزادانی بانکی ڕافیدەینی عێراق دوانەخات، کە بۆ سپیکردنەوەی ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عێراقییەکان بەکاردێت".

دەشڵێت" دەبێت ئەمە کۆتایی پێ بێت و سەرۆک ترامپ ئەم پرسانە چارەسەر دەکات."

حکومەتی عێراق هەتا ئەمڕۆ کە 11ی مانگی سێی 2025ە، موچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.


XS
SM
MD
LG