هێشتا شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی کاتی سوریا یەکلانەبووەتەوە، هەرچەندە کۆمەڵێک لێدوانی ئەرێنی لەلایەن هەردوولاوە دراون. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سوورە لەسەر مانەوەی لە چوارچێوەی سوریا تەنانەت ئەگەر لە ژێر ناو و شێوازێکی دیکە بێت، بەڵام حکومەتی کاتی لە دیمەشق دەیەوێت تەنیا حکومەتێکی بەهێز لە دیمەشق هەبێت کە حوکمڕانی تەواوی وڵاتەکە بکات، وە پێیوایە بوونی هەرێم و کانتۆن لە سوریا دەبێتە مایەی دابەشبوونی وڵاتەکە و هەروەها تورکیاش بە توندی لە دژی دەبێت.
دەپرسین:
حکومەتی کاتی لە دیمەشق چی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەوێت؟
ئایا ناکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەم نێوەدا نێوەدگیری بکەن؟
ئایا فشارەکانی تورکیایە بۆ سەر دیمەشق کە وەهای لێکردووە ئەم هەڵوێستەی هەبێت یان بیروبۆچوونی دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی سوریایە؟
لە بابەتی ڕۆژی بەشی کوردی تاوتوێی پرسی ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق بە چی دەگات؟ بە میوانداری بەڕێزان :
هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە هەرێمی کوردستان .
مەنسور عەزیزی، لێکۆڵەر و چاودێری سیاسی.
هۆشه‌نگ ده‌روێش:
یه‌كه‌م په‌یامی (شه‌رع) په‌یامێكی ئیجابیه ، دواتر دانوستان له نێوان جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) بووه، له دانیشتنی یه‌كه‌م زۆر خاڵ هه‌بووه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ری، خاڵی یه‌كه‌م له‌سه‌ر یه‌كبوونی خاكی سوریا بوو و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی سوریا پارچه نه‌بێت له ناوه‌ڕۆكی سیاسی ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام زۆر خاڵی ناكۆک هه‌بوون له‌وانه چۆن (قه‌سه‌ده) ببێت به به‌شێک له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری سوریا هه‌روه‌ها مه‌له‌فی ئه‌منی سه‌ركرده‌كانی (داعش) كه ئێستا له زیندانه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانن.
له دانیشتنی یه‌كه‌م هه‌تاڕاده‌یه‌ک په‌یامی ئیجابی هه‌بوو، دواتر جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر هه‌بوونی كۆمیته‌ی سیاسی و له‌شكری و كارگێڕی، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش دانوستاندن به‌رده‌وامی هه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌كان كه ڕۆڵیان هه‌یه هه‌تا ڕاده‌یه‌ی باشیش فه‌ڕه‌نسیه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه.
حكومه‌تی كاتی سوریا خۆی خاوه‌نی ئیراده‌ی سیاسی نییه، چونكه ئێستا فشاری توركیا هه‌یه فشارێكی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی له‌وانه سعودییه زۆر مه‌رجی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیش هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌له‌فی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، چونكه باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا مه‌له‌فێكی توركی- ئه‌مه‌ریكاییه چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌له‌فه‌ش به‌ڕای من ده‌بێت ڕێككه‌وتنێكی توركی- ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت هه‌تا ئه‌حمه‌د شه‌رع بتوانێت هه‌نگاوێكی جددی بنێت، له باشوری سوریاش ئیسڕأیل دێته پێشه‌وه ده‌وترێت 40-50 كیلۆمه‌تری ماوه بگاته دیمه‌شق له‌كاتێدا ئه‌حمه‌د شه‌رع هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر باشوری سوریا و ئیسڕائیل نییه.
به بۆچوونی من ده‌بێت هێرشی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر ببێت وه‌كو ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆی ده‌ڵێت دواتر ده‌بێت هه‌نگاوێكی تر بنێن بۆ گفتوگۆیه‌كی جددی.
پێویسته (صیغه)یه‌ک هه‌بێت ئێتر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت به ناوچه‌یه‌كی ئارام یاخود ناوچه‌یه‌كی بێ چه‌ک بێت، ده‌بێت ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هیچ سیاسه‌تێک له‌لای ئێمه نییه بۆ دابەشکردنی سوریا، بەڵام سوریا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و جوگرافیا پارچه بووه كه ده‌توانم بڵێم ئه‌حمه‌د شه‌رع ته‌نها ده‌توانێت 50% كۆنتڕۆڵی خاكی سوریا بكات واته ئێستا له سوریا سه‌قامگیری سیاسی و له‌شكری و جڤاتی نییه مه‌ترسی هه‌یه چه‌ندین هه‌زار چه‌كدار له‌ناو سوریادا هه‌یه كه به‌شێک چه‌كداری پاشماوه‌ی قاعیده و سه‌له‌فی جیهادییه له‌ناو (ده‌سته‌ی ته‌حریری شام) له‌ناویاندا هه‌یه و ترسمان هه‌یه كه ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا به‌ره‌و كوێ ده‌چێت ئایا ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی ده‌بێت یان نا؟
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌توانێت مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا جێگیر بكات یان ده‌توانن مافی ژنان جێگیر بكه‌ن یان ده‌توانن ئه‌و خاڵه جێگیر بكه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی توندڕه‌و دروست ببێت له سوریا (ته‌حددی) سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌یی و له‌شكری زۆر هه‌ن هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی تێكه‌ڵاو بووه له‌ناو خاكی سوریادا هه‌روه‌ها دۆخێكی ئابوری زۆر خراپ هه‌یه له‌ناو سوریا هیچ سیاسه‌تێک له‌لای ئێمه نییه بۆ دابەشکردنی سوریا، به‌ڵام حكومه‌تی كاتی ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هه‌موو لایه‌نانه جێگیر بكات؟!
ئێستا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌یكا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن چونكه ئه‌حمه‌د شه‌رع له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه، ئێستا له سوریا هه‌زاره‌ها گروپی چه‌كداری توندڕه‌و هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع چووه ناو كۆشكی كۆمارییه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ دیمه‌شق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوو، واته په‌یامی توركیا ڕوون بوو ویستی بڵێت كه ئه‌و پیلانی ڕووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د توركیا بووه ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه سیاسه‌ت و پلانی توركیا جێگیر بكرێت له سوریادا واته ده‌ستی توركیا به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو سوریادا به‌هێزه ئێستا هه‌یمه‌نه‌ی توركیا به‌هێزه له‌سه‌ر خاكی سوریا به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕاون بن.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا خۆمان دانوستان له‌گه‌ڵ (شام) هه‌ر به‌رده‌وام ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری و له‌شكری هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک په‌یوه‌ندیدار بێت به مه‌سه‌له‌ی كورد یه‌كسه‌ر ڤیتۆی توركی هه‌یه چونكه به‌رده‌وام فۆبیای كوردیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێیه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر كورد چاره‌سه‌ربێت ئه‌وكات (شام) زیاتر نزیک ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیر بووه له نێوان توركیا و له‌باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ، ئێمە په‌یوه‌ندی دیبۆماسی خۆمان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌روه‌ها دانیشتنمان له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه به‌رده‌وام په‌یامی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین .
مه‌نسور عه‌زیزی:
ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق هه‌ندێک هه‌نگاو ده‌نێت له بواری سۆزی یاخود له بواری نه‌ریتیه‌وه له‌وانه‌یه به دڵی نه‌بێت كه به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یكی ئاوه‌زمه‌ندانه هه‌نگاو ده‌نێت چونكه ئێستا فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان كاریگه‌ری 80% ی له‌سه‌ر سوریا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خۆپارێز بتوانن ده‌سه‌ڵات له دیمه‌شق به‌هێز بكه‌نه‌وه و سوپای وڵات پێكبهێننه‌وه له بواری ئیدارییه‌وه بتوانن زاڵ ببن به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیل بوار نادات سوریا به‌گوێره‌ی ڕه‌فتاری نه‌ریتی یان سۆزی هه‌نگاو بنێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی دواتری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د شه‌رع بین بزانین ئایا ده‌بێته (خومه‌ینی) دووه‌م؟ یان (ئه‌تاتورک) ی دووه‌مه ؟یان وه‌كو (جه‌مال عه‌بدول ناسر)ه.
یاخود ده‌یه‌وێت له ژێر گوشار و فشاری كاره‌كته‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت؟ هه‌تا ئێستا له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات قسه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌رێنی بوون وه‌ک ده‌بینین ڕێككه‌وتن كراوه له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕۆژانه پانزه هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ڕێ بكرێت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق یان بیانه‌وێت ڕێككه‌وتن بكات له‌سه‌ر وزه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و دروستكرنه‌وه‌ی هێزێكی وڵات بۆ سوریا و له‌سه‌ر زۆر خاڵی تر ڕێكبكه‌ون ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئابورییه كه نه‌وت بفرۆشرێت به سوریا ڕێككه‌وتنێكی باشه سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌و داهاتووی ئه‌و ڕه‌فتارانه په‌یوه‌ندییان به یارییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه كه قورسایی ئه‌و یاریه‌ش له وڵاتی سعودیه‌دایه، ئه‌حمه‌د شه‌رع كاره‌كته‌رێكی گرنگه و زیره‌كانه ڕه‌فتار ده‌كات له‌لایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت توركیا له‌ده‌ست نه‌دات، به‌ڵام ئێستا له بواری ئابورییه‌وه توركیا ناتوانێت كارێكی بۆ بكات، وه له بواری ڕامیارییه‌وه سعودیه و ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن هه‌م له بواری ئابورییه‌وه هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی دۆسته ئه‌مه‌ریكایەكانیانه‌وه له لیستی تیرۆر بیانهێننه ده‌ره‌وه و گه‌مارۆكان لابچن من پێموایه ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌م بواره‌دا بچێته پێشه‌وه له نزیكبوونه‌وه له ویسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستاندا هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه له ستراتیژی دوور مه‌ودای ئیسڕائیل-ئه‌مه‌یكا-ئه‌وروپا بۆ وڵاتی سوریا من پێموایه ئه‌حمه‌د شه‌رع له چه‌ند لاوه گوشاری له‌سه‌ره هه‌وڵده‌دات نێوه‌ندگیریه‌ک بكات بۆئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو سه‌رۆک بمێنێته‌وه به‌وه‌ی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک توركیا ڕازی بكات كوردیش ڕازی بكات به‌وه‌ی له بواری ئه‌منی و سه‌ربازی یه‌ک بگرنه‌وه، توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌حمه‌د شه‌رع هانبدات كه له‌گه‌ڵ كوردا بچێته شه‌ڕه‌وه دانوستان و ڕێككه‌وتن نه‌كات .
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی وه‌ربگرێت دواتر بیر له دانپێدانانی نێوخۆیی ده‌كاته‌وه، ئێستا ئه‌حمه‌د شه‌رع دانپێدانانی ناوخۆیی 60% بۆ %70 ی له‌نێو سوننه‌دا وه‌رگرتووه هاوكات دانپێدانانی (قه‌سه‌ده) شی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕێكبكه‌وێت واته ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌بواری ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نزیكه‌ی 75% به‌شی ئه‌منی و به‌شی سه‌ربازیی سوریا كه‌واته ئه‌حمه‌د شه‌رع دوو دانپێدانانی ده‌وێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دانپێدانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ورده ورده باڵ به‌سه‌ر سوریادا بكشێنێت چونكه دواتر ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلیش ڕێكبكه‌وێت گره‌نتی بدات به ئیسڕائیل كه نابێته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئیسڕائیل پاشه‌كشێ بكات بۆ به‌رزاییه‌كان جۆلان كه كاتی خۆی ئیسڕایل داگیری كردووه.
وه‌كو ده‌زانرێت سوریا نزیكه‌ی 2-3 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه 75% ئه‌و نه‌وته له‌ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه له ناوچه‌ی (ده‌یره‌زور) هتا پارێزگای حه‌سه‌كه و ڕیفی حه‌له‌ب هه‌روه‌ها له‌نێوان 240-300 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی هه‌یه ئه‌مه جگه له دانه‌وێڵه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی من پێموایه ئه‌حمه‌د شه‌رع لایه‌نێكی عه‌قڵانی تێدایه كه ڕێككه‌وتن بكات هه‌روه‌ها به‌دوری نازانم ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌كۆتاییدا ڕازی ببێت به داوایه‌كی ئێستا ڕووسیا ده‌یه‌وێت بێته‌وه ناوچه‌كه، وه ده‌بێت دانوستانێكی گشتگیر له سوریا بكرێت، عه‌ره‌بستانی سعودی كه ئێستا بۆته ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ناوچه به قازانجیه‌تی كه سوریا لامه‌ركه‌زی بێت به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت داهاتووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆشی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێک زلهێزی ناوچه بپارێزێت.
به‌ڕای من ئه‌وه ده‌چه‌سپێت كه سوریا به فه‌رمی پێناسه بكرێته‌وه واته سوریا وڵاتی دوو نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب و كوردن گه‌وره‌ترین كێشه له‌سه‌ر پرسی كورد له سوریا توركیایه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا توركیا له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌چێت كه ئه‌وروپییه‌كان پێیان ده‌وت (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)، مه‌رامی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووشدا هه‌ر سه‌رۆک بێت هه‌تا 2030 هاوكات توركیا له‌بواری ئابورییه‌وه داڕووخاوه، توركیا هه‌وڵیداوه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه خۆی بڵاوبكاته‌وه به‌ڵام له‌بواری ئابورییه‌وه خۆڕاگری و خه‌رجی ده‌وێت به‌ڵێ توركیا هێزی هه‌یه به‌ڵام خاڵی لاوازیشی زۆره كورد ده‌بێت له ڕۆژئاوا پلانی پێشوه‌خته‌ی هه‌بێت هه‌تا ئه‌م ساته هه‌سه‌ده، مه‌سه‌ده، هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ، به ئه‌نه‌كه‌سه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتووانه هه‌نگاویان ناوه و ڕێگه‌یان كردۆته‌وه بۆ دایالۆگی نێوخۆیی كورد گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانی ناوخۆیی و یه‌كده‌نگی و خۆ ئاماده‌كردن هه‌بێت بۆ یاری گه‌وره‌تر من پێموایه كورد له چه‌قی ئه‌و یارییه نوێیه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیل ده‌یكه‌ن .