Accessibility links

دۆخی ئابوری و وزە لە سوریا چۆنە؟


پرسی نەوت و گاز لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و حکومەتی ناوەندی سوریا لە چ دۆخێکدایە، بەتایبەتی کە 70%ی سەرچاوەی وزەی سوریا لە ناوچە کوردییەکاندایە؟

دۆخی ئابووری سوریا چۆنە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا چۆن دەبێت سەبارەت بە پرسی ئابووری و وزە؟ بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کە دەست بە هەناردەکردنی نەوت بۆ دیمەشق دەکات.

ئەم بابەتانە و وردەکارییەکانیان تەوەری گفتوگۆی بابەتی ڕۆژن.

پسپۆڕی ئابووری لە پەیمانگای ئەڵمانی بۆ گەشەپێدان و بەردەوامی (IDOS) د. موسلیم تاڵاس و ڕۆژنامەنووس عەگید مشمش میوانی بەرنامەکەن.

دکتۆر موسلیم تالاس ئاماژە بەوە دەکات کە وزەی وڵاتەکە بابەتی سەروەرییە، هەر بۆیەش بابەتی یاسایی و تەکنیکی پێویستن بۆ ئەوەی وزەی سوریا گەشە بکات.

لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامشلۆ دکتۆر تالاس گوتی "کارتی نەوت لە دەستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردایە، دەتوانێت قازانجێکی زۆری پێبکات".

ڕۆژنامەنووس مشمش پێی وایە ڕێککەوتنی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە مانای پەرەپێدانی دیالۆگی سیاسی نێوان هەردوولا دێت.

مشمش ڕایگەیاند "ڕوونە کە هەندێک پێشکەوتن لە دیالۆگەکەدا بەدیهاتووە، بەڵام هێشتا ناکۆکی هەیە."

دکتۆر تالاس دەڵێت هێشتا سیاسەتی ئابوری حکومەتی نوێ نادیارە و هیچ ئاماژەیەکی بوژانەوەی ئابوری لە سوریادا نییە.

دەشڵێت "داهاتی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2010دا 70 ملیار دۆلار بووە، ئێستا لە دەوروبەری 8 ملیار دۆلاردایە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر لە ئێستاوە گەشەسەندن دەست پێبکات، ئەوا 25 ساڵ دەخایەنێت تا باش دەبێت."

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:53:59 0:00

XS
SM
MD
LG