Accessibility links

سێنتکۆم: لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی عێراقدا دوو چەکداری داعش لە نزیک کەرکوک دەکوژرێن


سەرکردایەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "لە هێرشێکی ئاسمانی وردی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە دەی مانگی دوو لە نزیک کەرکوک دوو ئەندامی داعش کوژران. "

سێنتکۆم ئەوەشی خستەڕوو " دوای هێرشە ئاسمانییەکە لە شوێنەکەدا قایشی خۆتەقاندنەوە و کەرەستەی تەقەمەنی و چەند پارچە چەکێکی دیکە کە لە کاتی هێرشەدا تێکشکابوون دۆزرانەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد " ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکردایەتی هێزە تایبەتەکانی عێراق بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکەی شکستهێنانی داعش بۆ لە ناوبردن و تێکدانی تواناکانی داعش و تێکدانی شانە و تۆڕەکانی هێرشکردنییان."

سێنتکۆم دەشنوسێت" هێزی کاری هاوپەیمانان لە ڕێی دابینکردنی پشتیوانی تەکنیکی و هەواڵگرییەوە پشتیوانییان لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە تایبەتەکانی عێراق کردووە.

سەرکردایەتییەکە ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و دەرەوەش، گوتیشی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانیدا بەردەوام دەبێت لە گەڕان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و پاراستنی وڵاتمان.

XS
SM
MD
LG