Accessibility links

ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات


ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کرد، دوای ئەوەی هەردوولا لە 16ی مانگی یەک لە هەولێر کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی " ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک مەزڵوم عەبدی دەکات"

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە " گفتوگۆی نێوان کوردەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی گواستنەوەیەکی سیاسی گشتگیر لە سوریادا."

پێشتر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان فەتحوڵا حوسەینی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بوو کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان ڕۆلێکی گرنگیان لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکەدا هەبووە و ڕایگەیاند، "نێردراوی ئەمەریکا و فەرەنسا لە ڕۆژاڤا فشارێکی زۆر دەکەن کە دەبێت یەک هەڵوێستی لە ناو نەتەوەیی کوردا هەبێت و تەنها لایەنێک نەبێت لە ڕۆژڤا."

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دۆخی سوریا و پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە و ئاسایشی ناوچەکە و گرنگی یەکڕیزی کورد کرد.

XS
SM
MD
LG