لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شێوازی ژیان لە زۆر شوێن گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، شاری هێرسنبێرگ لە ویلایەتی ڤێرجینیا یەکێکە لەو شوێنانەی تیایدا گۆڕانکاری بەدی دەکرێت. هاوکارمان یەحیا بەرزنجی گەشتێکی بە شارەکەدا کردووە و کۆمەڵێک وێنەی گرتووە.
ژیان لە نێو کۆرۆنا ڤایرۆسدا

٥
ژن و پیاوێک پابەندی رێنوماییە تەندروستییەکان لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە بازاڕگەیەکی خواردەمەنی لە شاری هێرسنبێرگ.

٦
پیاسەی خێزانێک لە نێو سەوزایـیەکانی رۆکینهام کاونتی ڤێرجینیا

٧
چێژ بینین و دڵخۆشی کۆمەڵێک منداڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا.

٨
دوو خوێندکاری زانکۆ لە نێو باخچەی جێمس مەدیسن، چێژ لە سروشت دەبینن.